١٣ ئازار ٢٠٢١ - ١٣:٢٦
دیوارەکانی دەوری ئیسرائیل دەڕووخێنین/ ئێسقانەکانی ئەمریکا ورد و خاش دەکەین

فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران بە وتنی ئەوەی کە هەر ڕۆژە دەسەڵاتی ئیسلامی پێش دەکەوێت، وتی: ئیسرائیل ئەمڕۆکە بە دەوری خۆیدا دیوار دەکێشێت و دڵنیا بێت کە ئێمە ئەو دیوارانە دەڕووخێنین.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەردار ئیسماعیل قائانی نیوەڕۆی هەینی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ستەمکارانی جیهان وەکوو ئەمریکا و ئیسرائیل لە هەمیشە لاوازتر بوون، زیادی کرد: سەرەڕای ئەوەی کە هەموو ئیمکاناتی جیهان لە ئیختیاری ئیسرائیلە، بەڵام خەریکە دیوارێک بە پانایی یەک مەتر و بەرزایی شەش مەتر دەکیشێتە دەوری وڵاتەکەی کە ئاسایشی هەبێت، دڵنیا بێت کە ئێمە ئەو دیوارە دەڕووخێنین.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە دوژمن ئەگەر دوژمنایەتی نەکات، دوژمن نییە و ئەمریکا بە تیرۆری سەردار سولەیمانی، جەنایەتکاری بوونی خۆیی بە جیهان سەلماند، زیادی کرد: وتوومانە کە ئێسقانەکانی ئەمریکای جەنایەتکار دەشکێنین و دەنگی شکاندنەکەی هەموو جیهان دەیبیسن.

342/